عێڕاق

کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستیپێکرد


نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، ڕێکارەکانی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمان لە عێراقدا دەستیان پێکردووە.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا وتی، ئەوەی کەبشاندی عێراقی لە نیویۆرک لێی تێگەیشت ئەوەیە کە بارودۆخەکە بەرەو هەڵکشان دەچێت، لەوانەشە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا گرنگیی خۆی هەبێت بۆ سەقامگیریی ناوچەکە.

دەشڵێت، لایەنەکانی عێراقیش توانیویانە خۆیان لەم هەڵکشانەی ئەمدواییەی  کێشەکان بپارێزن، وەزارەتی ناوخۆش ئاسانکاریی بۆ هاتنی هاوڵاتیانی لوبنانی کرد و سەرجەم دام و دەزگاکان بەشداری لە یارمەتیدانی ئاوارەکانی لوبنانی دەکەن.

عەوادی باسی لەوەشکرد کە هێزەکانی هاوپەیمان دەستیان کردووە بۆ پێچانەوە و هەڵوەشاندنەوەی دەزگا گەورەکانی خۆیان و لیژنەی سەربازیی هاوبەش بەردەوامە لە ئەنجامدانی کارەکانی خۆی.

وتەبێژی حکومەتی عێراق باس لەوەش دەکات، پاش رێکەوتی 25 ی ئەیلولی ساڵی 2025 هێزەکانی هاوپەیمان تەنها لەو شوێنانەدا دەمێننەوە کە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە لە بەغدا و لە هەولێر.
2024-10-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.