عێڕاق

سودانی دژی هێرشەکەی ئیسرائیل بڕیارێکی بەپەلەیدا

نها نیوز - هەواڵەکان

عێراق هاوکاریی خۆى بۆ لوبنان دەربڕى و داواش دەکرێت لوتکەى وڵاتانى عەرەبى بەڕێوەبچێت بۆ تاوتوێکردنى دۆخى لوبنان دواى هێرشەکانى ئیسرائیل.

محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاشکرایکردووە "کار لەسەر دروستکردنى رێڕەوى ئاسمانیی و وشکانى دەکەن بۆ ناردنى هاوکارییەکان و ئاسانکارییش بۆ ناردنى سوتەمەنیی بۆ لوبنان".

سودانى ئاماژەی بەوەشداوە "دەرگایان واڵایە بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانى هێرشەکانى ئیسرائیل لە نەخۆشخانەکانى عێراق".

وتوشیەتی "لە ئەمەریکاوە کاردەکەن بۆ ئەنجامدانى لوتکەیەک کە پێکبێت لەو وڵاتە عەرەبیانەى ئێستا لە نیویۆرکى ئەمەریکان بۆئەوەى لێکەوتەکانى هێرشەکانى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان تاوتوێ بکەن".

بەپێی نوێترین ئامارەکانى سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى سەربە وەزارەتى تەندروستى لوبنان، ژمارەى قوربانیانى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆسەر لوبنان بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 500 حاڵەتى گیانلەدەستدان و هەزار و 645 بریندار.
2024-09-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.