عێڕاق

تەیف سامی بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان
عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، زیاده‌ڕه‌وی له‌ پرسی دابه‌زینی نرخی نه‌وت هه‌یه‌، به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی بودجه‌ به‌ نرخی 70 دۆلار بۆ یەک بەرمیل ئاماده‌ كراوه‌.

دەشڵێت "داهاتی نه‌وت به‌پشتبه‌ستن به‌و نرخه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 120 ترلیۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مووچه‌ی مووچه‌خۆران رێژه‌یه‌كی كه‌می بودجه‌ پێكده‌هێنێت".

عەتوانی باس لەوەش دەکات "ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێك نه‌وت ببێته‌ 60 دۆلاریش، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر مووچه‌ نابێت، ناشمانه‌وێت لە قۆناغی مامه‌ڵه‌كردن ته‌نیا له‌گه‌ڵ نه‌وت بمێنینەوە، به‌ڵكو ده‌بێت داهاتی نانه‌وتی زیاد بكه‌ین".

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەوەش ئاشکرا دەکات، لیژنه‌کەیان به‌رده‌وامده‌بێت له‌ میوانداریكردنی وه‌زیره‌كان، هه‌روه‌ها میوانداریی ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی ده‌كرێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌و بژاردانەی ده‌توانرێت بۆ بودجه‌ و داهاته‌ نانه‌وتییه‌كان به‌هێز بكرێن.
 
2024-09-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.