ئابوری

هەواڵە خۆشەکە گەیشت.. سبەینێ مووچەی مانگی شەشی ئەم وەزارەتە دابەشدەکرێت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبای حکومەتی کاربەڕێكەری هەرێم رایدەگەیەنێت سبەینێ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتەکەیان دابەشدەكرێت.

وەزارەتی كارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لەمیانی راگەیەندراوێکیدا ئاشکرای دەکات "سبەینێ مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەتی كارەبا دابەشدەكرێت و لەماوەكانی رابردوودا بەردەوام وەزیری كارەبا لەگەڵ وەزیری دارایی و لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵبوون بۆ چارەسەركردنی گرفتەكە.

وەزارەتەکە ئاماژە بەوەش دەکات "بەنوسراوی فەرمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمدا هاتبوون چارەسەركراون، لەم پێناوەشدا خەرجیی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێم لەسەر میلاكی وەزارەتی كارەباوە بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە.
 
2024-07-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.