عێڕاق

ئێستا گەیشت.. تەیف سامی هەنگاوە گرنگەکە دەنێت و پرسی پارەدارکردنی فەرمانبەران چارەسەر دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

تەیف سامی بۆ پرسی پارەدارکردن و هەمواری یاسایەکی فەرمانبەران دەچێتە پەرلەمان.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەكە لە وەرزی نوێی یاساداناندا ئاشکرایکردووە "یاسای هەمواركردنەوەی یاسای میلاك لەم هەفتەیەدا یەكلایی دەكرێتەوە و پەسەند دەكرێت.

عەتوانی وتوشیەتی "لیژنەكەمان میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی دەكات بۆ بەدواداچوونی پرسی پارەداركردن و خەرج كردنی بوجەی پارێزگاكان.

بەگوێرەی نووسراوێك، كە سەرۆكی لیژنەی دارایی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراقی كردووە، داوای كردووە یاسای هەمواركردنەوەی 21ی یاسای میلاكی ساڵی 1960 بخاتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانەوە تاوەكو دەنگی لەسەر بدرێت.
 
2024-07-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.