ئابوری

مووچەی شەهیدانەی دەیان هەزار کەس راگیرا

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق مووچەی شەهیدانەی زیاتر لە 27 هەزار کەسی راگرتووە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکات. دەشڵێت "لە ئەنبار زیاتر لە 1000 مووچەی شەهیدانەی وەهمی ئاشکرا کراون.

عەبدولئیلا نائیلی، سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق بە میدیای فەرمیی عێراقی راگەیاند، بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لیژنەیەک پکهێندراوە لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی مووچەی شەهیدان دەکەن، دوای ئەوەی زانیارییان بەدەستگەیشت "کەسانی تیرۆریست مووچەی شەهیدانەیان هەیە، هەروەها هەندێک لە مامەڵەکان ساختەن و بە بەرتیل رایی کراون.

دەشڵێت "لە ئەنجامی ئەو کارەدا نزیکەی 27 هەزار و 770 مووچەی شەهیدان راگیراون؛ دۆسیەکانیان وردبینیی تێدا دەکرێت کە زۆرترینیان لە پارێزگای ئەنبارن.

عەبدولئیلا نائیلی باس لەوەش دەکات "هیچ کەسێک مافی نافەوتێت. هەر کاتێک لیژنەکە وردبینیی تەواوکرد و دەرکەوت مامەڵەکان دروست و بێ کێشەن، مووچە راگیراوەکانیان پێکەوە بۆ خەرج دەکرێت.

بە وتەی سەرۆکی دەزگای شەهیدانی عێراق "تەنیا لە ئەنبار هەزار و 15 ناوی وەهمی و ساختە ئاشکرا کراون.
 
2024-07-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.