ئابوری

پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسێکی گرنگ پارێزگارى بانکى ناوەندى بانگ دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

بەهۆى دابەزینى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى، داوادەکرێت پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق بانگهێشتى ئەنجوومەنى نوێنەران بکرێت.
موحسین مەندەلاوى، سەرۆکى پەرلەمانی عێراق بەوەکالەت لەوبارەیەوە بەمیدیاى فەرمى عێراقى دەڵێت "بەهۆى دابەزینى بەردەوامى بەهاى دینار بەرامبەر دۆلار داوام کردووە، عەلى عەلاق، پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق بانگێشتى ئەنجومەنى نوێنەران بکرێت.

مەندەلاوى ئاشکراشی دەکات "لەکۆى 37 بانکى فەرمى، تەنیا پێنج بانک رێگەیانپێدراوە دۆلار لەبانکى ناوەندى بکڕن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەهاى 100 دۆلار بەرامبەر 150 هەزار دینارە، واتا بۆ هەر سەد دۆلارێک جیاوازییەکەى 18 هەزار دینارە.
 
2024-07-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.