ئابوری

ئەم وەزارەتەی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچە هاتەدەنگ

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی كارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم دەڵێت "وەزیری كارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەی بووەتە هۆی خەرجنەكردنی مووچەی وەزارەتەكەمان.

وەزارەتی كارەبای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "وەزیری كارەبا لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەكان لەسەر هێڵە بۆ چارەسەركردنی خێرای ئەو كێشەیەی بووەتە هۆی خەرجنەكردنی مووچەی وەزارەتەكەمان، لەم رووەوە هەمووان ئاگادار دەكەینەوە وەزارەتی کارەبا بە نووسراوی فەرمی ئەو تێبینییانەی لە راپۆرتی هەردوو دیوانی چاودێریی فیدراڵی و هەرێمدا هاتبوو، چارەسەر كردووە.

دەشڵێت "لەم پێناوەشدا خەرجیی مووچە و تەواوی شایستە داراییەكانی پۆلیسی كارەبای هەرێم لەسەر میلاكی وەزارەتمان بۆ سەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆ گواستراوەتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لیستی مووچەی مانگی شەشی بڵاوکردەوە، کە جگە لە هێزە ئەمنییەکان، هەریەکە لە وەزارەتی کارەبا و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تێدا نەبوو.
 
2024-07-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.