ئابوری

ئێستا گەیشت.. کەمترین مووچەی خانەنشینان پاش هاوتاکردن ئاشکراکرا

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەپێی یاسایەكی ساڵی 2014، لیستی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی كوردستان، هاوتای مووچەی خانەنشینانی عیراق دەكرێت و كەمترین مووچەش 500 هەزار دینار دەبێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە میدیای یەکێتیی راگەیاند "دادگای فیدراڵی ساڵی 2022 حكومەتی هەرێمی پابەندكردووە بە یاسایەكی ساڵی 2014 كە هاوتاكردنی مووچەی خانەنشنیانی هەرێمە هاوشێوەی خانەنشینانی عیراق.

دەشڵێت "ئەگەر ئەم هاوتاكردنە جێبەجێبكرێت، ئەوا بڕی 50 ملیار دینار لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ خانەنشینانی هەرێم زیاددەكرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران باس لەوەش دەکات "ئەو خانەنشینانەی بەر لە ساڵی 2014 خانەنشین بوون و مووچەكانیان لە 500 هەزار دینار كەمترە، مووچەكانیان دەبێت بە 500 هەزار دینار.
 
2024-07-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.