ئابوری

لەبارەی نرخی دۆلارەوە بۆ 151 هەزار دینار رونکردنەوە دەدرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی لەبارەی دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ سەروو 151 هەزار بۆ نها نیوز رونکردنەوە دەدات.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی، لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ 151 هەزار و 250 دیناری عێراقی تایبەت بە نها نیوز دەڵێت "تا ئەم چرکە ساتە نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 149 هەزار و 700 دینارە".

جەبار گۆران ئەوەشی خستە روو "ئەوەی کە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە تەنیا یاریکردنە و راست نییە".

2024-07-08
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.