ئابوری

وەزارەتی دارایی دوا بڕیاری لەبارەی (هەژماری من)ەوە راگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم دوا بڕیار لەبارەی (هەژماری من)ەوە دەدات و دەڵێت "تا 1ی ئەیلولی ئەمساڵ مۆڵەت بە فەرمانبەرانی مەدەنی و کارمەندانی لیوا هاوبەشەکان دەدرێت بۆ خۆ تۆمارکردن لە هەژماری من".

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژەی (هەژماری من) دوا بڕیار دەدات و دەڵێت "جێبەجێکردنی پرۆژی (هەژماری من) هەنگاوێکی گرنگە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی دوو موچەیی و ڕێگری لە سپیکردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج و چەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی پێشکەش بە فەرمانبەران و موچەخۆران دەکات.

ئاوات جەناب بڕیارەکەی ئاشکراکرد و رایگەیاند "تا 1ی ئەیلولی ئەمساڵ مۆڵەت بە فەرمانبەرانی مەدەنی و کارمەندانی لیوا هاوبەشەکان بدرێت لە پارێزگای هەولێر کە تائێستا خۆیان لە پرۆژەکە تۆمار نەکردووە.
 
2024-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.