ئابوری

ئێستا گەیشت.. دارای عێراق ئامادەکاری تەواوی کردووە بۆ ناردنی پارەی هێزە ئەمنییەکان

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستیانکردووە بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان. سەرچاوەیەکیش لە بانکی ناوەندیی عێراق لقی هەرێم ئاشکرای دەکات "تاوەکو ئێستا پارە نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم".

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە میدیای یەکێتی دەڵێت "بڕیاردراوە بە خەرجکردنی مووچەى مانگى ئایارى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان و دەستیانکردووە بە رێکارەکانی ناردنی مووچەکانیان.

هەر بۆ ئەو مەبەستە، سەرچاوەیەکیش لە بانکی ناوەندیی عێراق - لقی هەرێمی کوردستان وتویەتی "تاوەکو ئیستا پارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە 10ی حوزەیراندا، بڕی 344 ملیار و 875 ملیۆن دینار وەک مووچەى مانگى نیسان خرایەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
 
2024-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.