ئابوری

تەیف سامی دوا بڕیاری لەبارەی سێ مووچە فەوتاوەکە ئاشکراکرد

نها نیوز - هەواڵەکان

وەزیرى دارایی عێراق پێنەدانی سێ موچەکە فەوتاوەکەى ساڵى رابردووى خستە ئەستۆی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم.
 
سۆران عومەر، ئەندام لە لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "لەماوەی رابردودا (ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی) سەردانی شاری بەغدایان کرد، داوای سێ موچەکەی ساڵی 2023 مان بەنوسراوی ژمارە (765/د لە 22/5/2024) بە یاداشتێکی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاڕاستەی وەزیری دارایی فیدراڵ کرد.
 
سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشکرد "لە وەڵامدا وەزیری دارایی تەیف سامی بەنوسراوی ژمارە (15533 لە 10/6/2024) ئاماژە بەوە دەکات لەڕێی بانکەکانی رەشید و رافیدەین و TBI بە چوار بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران پارەیان بۆ هەرێم ناردووە و ئەو بابەتەش (سێ موچەکە) لە تایبەتمەندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە.
 
ئەندامەکەی لتژنەی دارای لە پەرلەمانی عێراق وتیشی "هەرچەندە تەیف سامى وەڵامى پرسی ئەم سێ مووچەی بەنادیاری هێشتووەتەوە، بەڵام بەرپرسیارێتیەکەی خستۆتە سەر حکومەتی هەرێم.
2024-06-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.