ئابوری

مژدەیەکی خۆش لە دارایی عێراقەوە بۆ مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکان گەیشت

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، وردبینی لیستی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم تەواو بووە، پێش جەژن پارەکە دەنێرن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بەمیدیاکانی وت "وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم لە چاودێری دارایی تەواو بووە.
 
سەبارەت بەوادەی ناردنی پارەکە، وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکراشی دەکات "هەوڵ دەدەین بەزووترین کات و پێش جەژن، پارەی مووچەی مانگی ئایاری هێزە ئەمنییەکانی هەرێم رەوانە بکەین.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرەڕای ناردنی پارەی مووچەی مانگی نیسانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە بەغداوە کە بڕیاربوو سێشەممە دابەشبکرێت، بەڵام تائێستا دابەشنەکراوە، هاوکات بڕەکەی زیاتر لە حەوت ملیار دینارە.

ئ.ز

 
2024-06-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.