ئابوری

ئێستا گەیشت.. دارایی عێراق لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانەوە بڕیارێکی دیکە لە بەرژەوەندیان دەدات

نها نیوز – هەواڵەکان

دوێنێ دیوانى چاودێریى دارایى عێراق گەیشتنە هەرێمى کوردستان و ئەو دیوانە بۆ بەرژەوەندی و وردبینى لە لیستى مووچەی هێزە ئەمنییەکان و داهات و خەرجییەکانى چارەکى یەکەمى ئەمساڵ تاوەكو تەواوکردنى کارەکانیان لە هەرێمى کوردستان دەمێننەوە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بە میدیای یەکێتی دەڵێت "دیوانى چاودێرى دارایى عێراق کارەکانیان بەهاوبەشى لەگەڵ دیوانى چاودێرى دارایى هەرێمى کوردستان دەستپێکردووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، سەرەتا لە وەزارەتى پێشمەرگەوە دەستیانپێکردووە و پاشان هێزەکانى دیکە وردبینى تێدا دەکرێت، پاش تەواوبوونى وردبینى لیستى مووچەى هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگى نیسان و ئایار، وردبینى لە خەرجى و داهاتەکانى چارەکى یەکەمى 2024 دەکرێت.

جێی ئاماژەیە، وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان ئەوەى راگەیاندبوو، تەرازووى پێداچوونەوە "خەرجى و داهاتەکان"ی سێ مانگى یەکەمى ئەمساڵ رەوانەى وەزارەتى دارایى عێراق و دیوانى چاودێرى دارایى کراوە.

هاوکات بڕیاریشە دیوانى چاودێرى دارایى هەردوولا راپۆرتێکى هاوبەش لەوبارەیەوە ئامادە بکەن و رەوانەى وەزارەتى دارایى عێراق و هەرێم بکەن.

ئ.ز
 
2024-06-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.