بڕیارێكى به‌په‌له‌ى سعودیه 15 هه‌زار كوردى هه‌رێم تووشى كێشه ده‌كات
نها نیوز ـ هه‌واڵه‌كان
وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعودیه بڕیارێكى به‌په‌له‌ى ده‌ركرد و بڕیاریدا بۆ ئه‌مساڵ و له‌كاتى فه‌ریزه‌ى حه‌جدا، ڤیزاى سه‌ردان به هیچ كه‌سێك نه‌دات و ئه‌وانه‌شى بۆ گه‌شت له‌و وڵاته‌ن، له كاتى فه‌ریزه‌ى حه‌جدا رێگه‌یان پێنادات بچنه ناوشارى مه‌ككه‌و بمێننه‌وه، به هۆى ئه‌و بڕیاره‌شه‌وه 15 هه‌زار كوردى هه‌رێم تووشى كێشه‌ى گه‌وره ده‌بن له‌و وڵاته.
به پێى بڕیارێكى وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، "بڕیاردراوە ڕێگە بە هیچ کەسێک نەدرێت کە ڤیزای سەردانى بە هەموو جۆرەکانیەوە هەبێت، هه‌ركه‌سیش ئه‌و ڤیزایه‌ى به‌ده‌ستهێناوه ڕێگه‌ى پێ‌نادرێت بچێتە ناوشاری مەککە یان بمێنێتەوە".
وه‌زاره‌تى ناوخۆى سعودیه دەشڵێت، "بڕیارەکە لە ئه‌مڕۆ 23ى ئایاره‌وه دەستپێدەکات و تاوەکو 21ى مانگى شه‌شى داهاتوو بەردەوامدەبێت".
ئه‌م بڕیاره‌ش له‌كاتێكدایه، لە هەرێمی کوردستان تەنها چوار هەزار و 685 کەس مافی بەشدارییان لە به‌جێهێنانى فه‌ریزه‌ى حەجی ئەمساڵدا هەیە، بەڵام زیاتر لە 15 هەزار کەس بە ڤیزای یەکساڵی و بەبێ مۆڵەت چوونەتە سعودیە و بڕیاریانداوه له‌و ڕێگه‌یه‌وه حەج بكه‌ن.
|