کوردستان

بەغدا دوا پەیامی بۆ پارتی و یەكێتی نارد و بریارە قورسەکە درا

نها نیوز - هەواڵەکان

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و وادەیەکی نوێ بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەکە، پەیامێک ئاراستەی یەکێتی و پارتی دەکات و وتەبێژەکەی دەڵێت "تەمەنی کۆمسیۆنەکە بۆ ئەوە درێژ کرایەوە، تاوەکو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەببات.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای نزیک لە پارتی وتووە "کۆمسیۆن ئێستا ئامادەیە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە ببات، بەڵام بۆ وادەی بەڕێوەبردنی پێویستە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رۆژێکی دیکە دیاریی بکات بەدەر لەو رۆژەی پێشتر دیاری کردبوو".

جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشدا "کۆمیسیۆن لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم گفتوگۆ دەکات بۆ ئەوەی وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردن دابنێن، ئێستا قۆناغێکی نوێ هاتوەتە پێش.

وتیشی "بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی کاریگەرییان هەبوو لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کوردستان و کورسی پێکهاتەکان.

ڕۆژی سێشەممە 21ی ئایاری 2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بڕیارەکەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد. بەگوێرەی دەقی بڕیارەکە کە دوێنێ دووشەممە، 20ی ئایاری 2024 دەرچووە، پێنج کورسییەکەی پێکهاتەکان دوو کورسی بۆ هەولێر کە بریتین لە کریستییانەکان و تورکمانەکان، لە سلێمانیش بەهەمان شێوە دوو کورسی و دهۆکیش یەک کورسی بۆ ئەرمەنەکان.

ئ.ز

 
2024-05-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.