کوردستان

پەرلەمانی عێراق کیمیابارانی هەڵەبجەی کردە پشووی فەرمی


بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە بە بڕیاری پەرلەمان کرایە پشووی فەرمی.

د. بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە نهانیوزی ڕاگەیاند، بەکۆی دەنگی پەرلەمانتاران، بڕیاردار 16-3ی هەموو ساڵێک و لەیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، لە سەرتاسەری عێراق پشوو ڕابگەیەنرێت.

هاوکات کورد داوایکردووە جگە لەو ساڵیادە، 14-4 وەك ساڵیادی ئەنفال بکرێتە پشووی فەرمی لە عێراق.
2024-05-22
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.