| لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران رەوانەی بەغدا کرا
                              نها نیوز – هەواڵەکان 
وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی بەغدا کرا.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لەمیانی راگەیەندراوێکدا لە پێگەی فەرمی خۆی نوسیویەتی "ڕۆژی یەک شەممە 2024/4/21، لیستی مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا.
 
وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە "بڕیارە دوای وردبینی کردنی لیستەکان تەمویلی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکرێت.
 
ئ.ز 
   |