ئابوری

نەرمین مەعروف: عێراق ئامادە نییە سێ مووچەی ساڵی 2023ی مووچەخۆرانی ھەرێم بنێرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

د. نەرمین مەعروف، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق ئامادە نییە سێ مووچەی ساڵی 2023ی فەرمانبەرانی ھەرێم بنێرێت.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای فەرمی یەکێتی رایگەیاند "پرۆسەی پاکتاوی دارایی نێوان عێراق و ھەرێم پرۆسەیەکی درێژخایەنە و دوای تەواوبوونی پرۆسەکە، ئەگەر پارە بۆ ھەرێم بمێنێتەوە ئەوا سێ مووچەی کۆتایی ساڵی رابردوو خەرجدەکرێت ئەگەر نەمێنێتەوە بەغدا پارە نانێرێت.

بە وتەی د.نەرمین مەعروف، ناردنی مووچە گرفتی نەماوە و لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق پارە بۆ ھەرێمیش دەنێردرێت.
 
2024-04-20
زیاتر...