ئابوری

پەرلەمانتارێکی عێراق دۆسیەیەکی گەندەڵی نەوت لە هەرێم ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دۆسیەیەکی گەندەڵی فرۆشتنی نەوتی هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لە ساڵی 2023 لە فرۆشتنی 93 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم تەنها شەش دۆلار ماوەتەوە، ئەمە ئەو نەوتەیە کە بەتەنکەر دەیفرۆشن و دەبرێتە دەرەوە بەقاچاخ".

سۆران عومەر، ئەندام پەرلەمانی عێراق لەمیانی نوسراوێکیدا لە پێگەی خۆی دەڵێت "وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێم بە نوسراوی فەرمی زانیاری بەرهەمهێنانی نەوت دەخەنە بەردەست تیمی وردبینی چاودێری دارایی عێراق و هەرێم بەپێی نوسراوەکە هەرێم لەساڵی 2023 بڕی 93 ملیۆن و 829 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێناوە، لەو بڕە 31 ملیۆن بەرمیلی تاکو 25/3/2023 بەبۆری هەناردەکراوە، 11 ملیۆن و 816 هەزار بەرمیلی دراوە بە عێراق، 16 ملیۆن و 563 هەزار بەرمیلی گوایە لەناوخۆ بەکارهاتووە بۆ پاڵاوتنی هەر بەرمیلێکی 7.5 حەوت دۆلارو نیو دراوە بە پاڵاوگە! لەکاتێک دا ئەو پاڵاوتنە بەبازرگانی فرۆشراوە و بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ نەبووە!".

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشداوە "لەم نێوەندەدا 33 ملیۆن و 829 هەزار بەرمیل نەوت دیار نیە! هەرێم دەڵێ ڕاستەوخۆ فرۆشتومانە بە پاڵاوگەکان بە (یەک ترلیۆن و 357 ملیار دینار) ئەمە ئەو نەوتەیە کە بەتەنکەر دەیفرۆشن و دەبرێتە دەرەوە بەقاچاخ.

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاشکراشیکرد "داهاتی نەوت ساڵی 2023 بە سێ ملیار و 621 ملیۆن دۆلار دانراوە. خەرجی نەوت بە سێ ملیارو 67 ملیۆن دۆلار دانراوە. گوایە تەنها 554 ملیۆن دۆلار ماوەتەوە بۆ حکومەتی هەرێم! بەم پێیە لە فرۆشی هەر بەرمیلێک نەوت هەرێم شەش دۆلاری ماوەتەوە!".

ئ.ز
 
2024-04-18
زیاتر...