ئابوری

(هەژماری من) دەبێت بە بەشێک لە تەوتین و وادەی ناردنی موچەی مانگی سێش ئاشکرا کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی ناوەند داوای ڕوونکردنەوەی لە دادگای باڵا کردووە، ئایا دەبێت تەنها لە بانکە فیدڕاڵییە حکومییەکانەوە توتینی مووچە بکرێت، یان لە ڕێگەی بانکە ئەهلییەکانیش؟ بۆ ئەو مەبەستە لیژنەی سێیەم وردبینی دەکات لەو ڕاپۆرتانەدا. لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی سێش، دارا سێکانیانی ئەندام پەرلەمانی عێراق دەڵێت "دوای جەژن مووچە دابەش دەکرێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "دادگای باڵای فیدڕاڵی بە بڕیارەکانی گرفتی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی خستووەتە دەرەوەی ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، و هەردوو لای پابەند کردووە بە دابینکردنی مووچە بۆ فەرمانبەران.

لەبارەی ئەوەی ئایا هەژماری من دەبێتە بەشێک لە پرۆسەی تەوتین؟ سۆران عومەر دەڵێت "وەزارەتی دارایی عێراق داوای ڕوونکردنەوەی لە دادگای باڵا کردووە، ئەوەی ئایا دەبێت تەنیا لە بانکە فیدڕاڵییە حکومییەکانەوە دەبێت توتینی مووچە بکرێت، یان لە ڕێگەی بانکە ئەهلییەکانیش کە سەر بە بانکی ناوەندیین دەتوانرێت جێبەجێبکرێت.

ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق جەختیشیکردەوە "ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێم کراوە، و دوای وردبینی تەواو داوای هەندێک ڕوونکردنەوە کراوە لەسەر ئەو تێبینییانەی لە ڕاپۆرتەکەدا خراوەتە ڕوو، بەڵام ئەوەندەی ئاگادار بم تا ئەم ساتە وەڵام نەدراونەتەوە، و ئێستاش لیژنەی سێیەم وردبینی دەکات لەو ڕاپۆرتانەدا.

سەبارەت بە هۆکاری ئەم گرفتانەی کە هاتوونەتە پێش بۆ مووچە، سۆران عومەر ئەوەشی وت "کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاشکرایە و پابەندنەبوونی هەرێم بە هەندێک بابەتەوە وایکردووە مووچە ببێتە بابەتێکی سیاسی، دادگای باڵا ئەم پرسەی لە دەرەوەی کێشەکان دانا، بڕیارەکانی لە ئەنجامی سکاڵای هەندێک لایەن و هاوڵاتییان تۆمارکراوە، بڕیارەکان بۆ پارێزگارییە لە قەوارەی هەرێم و مافی هاوڵاتییانی کوردستان بەتایبەت مووچە، ئەم بڕیارانە زۆر باشن و لە قازانجی هەرێمی کوردستانە، هەر قسەیەک لە دەرەوەی ئەمانە سیاسیی و گوێ لێنەگیراوە.

لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچەی مانگی سێ، لای خۆیەوە دارا سێکانیان ئەندامی پەرلەمانی عێراق دەڵێت "ئەگەر حکومەتی هەرێم لیستی مووچەی مانگی سێ بنێرێت و هیچ تێبیینییەکی ئەوتۆی لەسەر نەبێت، بە دڵنیاییەوە ئەم مانگەش مووچە دەنێرێت و ڕەنگە دوای جەژن دابەشبکریت.

ئ.ز
 
2024-03-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.