ئابوری

دابەشكردنی بەشە خۆراك دەستیپێكرد

نهانیوز- هەواڵەکان

لە سلێمانی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە دەستیپێكردوەو بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە چوار ماددەی خۆراكی نوێ زیادكراوە.

كامەران فەتاح بەڕێوەبەری كۆمپانیای بازرگانی دابەشكردنی خۆراك لەسلێمانی رایگەیاند، ئەو ماددانەی زیادكراون بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لەمانگی رەمەزاندا، بریتین لە نیشاستەو مەعكەرۆنی و ئاردی سپی و شەعریە، بەڵام هێشتا رێژەیەكی كەمی ئاردەكە گەیشتووەتە گەنجینەكان و دوای گەشتنی رێژەی پێویست ئەویش دابەشدەكەن.

ئەوەی رونكردوەتەوە، زۆربەی مەڵبەندەكانی خۆراك شەكرو زەیتان پێگەیشتووەو پرۆسەكە بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی هەموو بابەتەكانی دیكە دابەشدەكرێن.

 
2024-03-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.