ئومێد بەرۆشکی ئازاد کرا
نهانیوز- هەواڵەکان
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ده‌ستگیركردنی، رۆژنامه‌نووس ئومێد به‌رۆشكی ئازاد كرا، به‌وته‌ی چالاكوانێكی بواری مافی مرۆڤیش، ناوبراو له‌ژێر فشاری رای گشتی ئازاد كراوه.
ئه‌یهان سه‌عید، چالاكوانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند:" له ژێر فشاری رای گشتی، ئومێد به‌رۆشكی ئازادكرا".
پێشتر ئه‌و چالاكوانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، "ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 10:30 خوله‌كی به‌یانیدا هێزێكی ئه‌منی چوونه‌ته سه‌ر ماڵی ئومێد به‌رۆشكی، رۆژنامه‌نووس و ده‌ستگیریان كردووه".
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌یهان سه‌عید، رۆژنامه‌نووسه‌كه له‌سه‌ر سكاڵای چاكسازیی گه‌ورانی دهۆك به تۆمه‌تی ناوزڕاندن ده‌ستگیركرابوو.
|