کوردستان

ئەحمەدی حاجی رەشید: بەرپرسانی هەرێم پابەندنەبن دەستبەسەر موڵک و سامانیاندا دەگیرێت

نهانیوز- هەواڵەکان

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی هەرێم خۆیان لە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا بدزنەوە گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت و دەست بەسەر موڵک و سامانیاندا دەگیرێت.

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بڕیارەکەی ئەمڕۆ دادگای فیدراڵییەوە لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نوسیویەتی: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە موچە چوار بڕگەیە هەر چوار بڕگەکە وشەی (الزام ) واتە پابەندبون لەسەرەتای بڕگەکە هاتوە.
نوسیویشیەتی: هەر  خۆدزینەوەیەک لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە بکرێت، دڵنیابن ئەمڕۆش نا سبەی یان لەکاتێکی نزیکدا خۆتان دەبیننەوە کە هەرچی ماڵ و موڵکیان هەیە دەستی بەسەردا دەگیرێت و گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت.

لەبارەی هەڵوەشانەوەی کورسی کۆتاکانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسیاری نەمانی کۆتای تورکمان و ئەرمەن و مەسیحی بە پلەی یەکەم لەئەستۆی ئەو بەناو نوێنەری ئەم کۆتایانە بوون کە لەبری نوێنەرایەتی پێکهاتەکانیان نوێنەراتی لایەنەسیاسیەکانیان دەکرد، بەرپرسیاری دووەم پارتی دیموکراتە کە نەیهێشت ئەو پێکهاتانە نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەبێت.
2024-02-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.