بافڵ تاڵەبانی بڕیارێكی توند بۆ بەرپرسانی حزبی و سەربازی یەكێتی دەردەكات
نهانیوز- ههواڵهكان
سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند هەر لێپرسراوێكی یەكێتی لەسنوری سلێمانی لەهەر ئاست و بەرپرسیارێتییەكی حیزبی، رێكخراوەیی، حكومی و سەربازییدا بێت رێگەی پێنادرێت ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ دەستكەوتی تایبەت و كەسی، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵكی گشتی یاخود فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حكومییەكان و سەرپێچی لەو شێوەیەش بكات رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوەو سزای توندی حیزبی و رێكخراوەیی دەدرێت.
بەپێی بڕیارێكی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كە لە 15ی ئابی ساڵی 2022دا دەرچووەو ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە، هەر لێپرسراوێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سنووری سلێمانی لەهەر ئاست و بەرپرسیارێتییەكی حیزبی، رێكخراوەیی، حكومی و سەربازییدا بێت، بەهیچ شێوەیەك رێگەپێدراونییە "ناونیشان و بەرپرسیارێتی خۆی بەكاربهێنێت بۆ دەستكەوتی تایبەت و كەسیی، بەتایبەت بۆ وەرگرتنی زەوی و زار و موڵكی گشتی یاخود فشار بخاتە سەر فەرمانبەر و دامەزراوە حكومییەكان".
هەر بەپێی بڕیارەكە، "هەر هەڤاڵێكی یەكێتی لەهەر ئاستێكی حیزبیدا بێت، سەرپێچی لەمشێوەیە بكات جگە لەوەی رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە، بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی سزای تووندی حیزبی و رێكخراوەیی دەدرێت".
لەكۆتایی بڕیارەكەشدا ئەوە هاتووە "چاوەڕوان دەكەین كە سەرجەم حیزب و لایەنەكانی دیكە هەمان هەڵوێستیان هەبێت".
|