هێزێكی ئەمنی بۆ دەستگیركردنی كوێخا دێرین عوزێری جوڵەی پێكرا
نهانیوز- ههواڵهكان
هێزێكی ئەمنی لەسلێمانی چوار دەوری ماڵی كوێخا دێرین عوزێریان داوەو داوای لێدەكەن خۆی رادەست بكات.
بەپێی زانیارییەكانی نها نیوز، هێزێكی ئەمنی لەگەڕەكی كەنەكەوەی سلێمانی چواردەوەری ماڵی دێرین ئەحمەد محەمەد ناسراو بە (كوێخا دێرین عوزێری)یان داوەو داوای لێدەكەن خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكە بكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، دەستگیركردنی كوێخا دێرین عوزێری بەفەرمانی دادوەرەو هۆكارەكەشی بۆ هەڵاتنی لەهێزەكانی پێشمەرگە دەگەڕێنرێتەوە.
|