هەواڵ

بەفەرمانی سەرۆكی پەرلەمان ملیۆنێك دینار لەمووچەی پەرلەمانتاران دەبڕدرێت

نهانیوز- هه‌واڵه‌كان
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا هەر پەرلەمانتارێك لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئامادە نەبووبێت بڕی ملیۆنێك دینار لە مووچەكەی ببڕێت.
ئەمڕۆ 12ی شوباتی 2024، پەرلەمانی عێراق كۆبوویەوەو خوێندنەوەی یەكەم و گفتوگۆی بۆ سێ پرۆژە یاسا كردو كۆبوونەوەكەش بۆ سبەینێ هەڵگیرا.
بەپێی راگەیەنراوێكی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق "لەكۆبوونەوەكەدا موحسن مەندەلاوی سەرۆكی پەرلەمان بەوەكالەت،  فەرمانگەی میدیاو راگەیاندنی راسپاردوە ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاوبكرێتەوە كە ئامادەیی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان نەبوون".
"سەرۆكی پەرلەمان فەرمانگەی دارایی پەرلەمانیشی راسپاردوە بڕی ملیۆنێك دینار لەمووچەی هەر پەرلەمانتارێكی ئامادەنەبووی كۆبوونەوەكە ببڕدرێت" فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق وا دەڵێت.



2024-02-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.