کابینە نوێیەکەی حکومەتی عێراق بەرەو تەواوبوون دەچێت
ئاژانسی نها...
محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق رایگەیاند، له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی نزیك ده‌بینه‌وه، كه خۆی له ته‌واوبوونی پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌تێكی بێلایه‌ن ده‌بینێته‌وه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌للاوی رایگه‌یاند، له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی نزیك ده‌بینه‌وه، كه خۆی له ته‌واوبوونی پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌تێكی بێلایه‌ن ده‌بینێته‌وه و دوور له ده‌ستوه‌ردانی هیچ لایه‌نێكی سیاسی، له كه‌سانی ده‌ستپاك و كارامه پێكهاتووه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، په‌نا به‌خودا له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوی كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كان دوور له هیچ ده‌نگۆ و دزه‌پێكردنێك پێشنیاز ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ی ببنه جێگای متمانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و په‌سه‌ندیان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌ل بكه‌ین".
|