هەواڵ

نها ئاشکرای دەکات... یەکێتی لەسەر شێوازی هاوسەرۆکی رێککەوتووە؟

ئاژانسی نها...

سەرچاوەیەک رایگەیاند، ئەنجومەنی سەرکرادایەتی یەکێتی لە سەر شێوازی بەڕێوەبردنی هاوسەرۆکی یەکێتى رێککەتوون و ئەندامانی هاوسەرۆکایەتییەکە لە نێوان ٢ بۆ ٥ کەسدا دەبن.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو یەکێتی نیشتماین کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی نهای راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی، هیچ بڕیارێک لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نەدراوە و هەموو مادەکانی پەیڕەوی ناوخۆى یەکێتیش پەسەندکراون.

ئاماژەى بەوەشکرد، کۆی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردەکانی یەکێتی نیشتماین کوردستان، لەسەر سیستمی هاوسەرۆکی بۆ حزبەکەیان رێککەوتوون.

2020-02-15
زیاتر...