هەمەڕەنگ

ڤیدیۆ... بە شێوەیەکی سەیر بەچکە سەگێگ لەناو تایەی ئۆتۆمبێلێک رزگاردەکرێت


بەچکە سەگێک کە سەری لەناو تایەی ئۆتۆمبێلێكدا گیریخواردبوو، لەلایەن کارمەندانی فریاکەوتنەوە ڕزگارکرا.

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، گرتەی ڤیدیۆیی ساتی ڕزگارکردنی بەچکە سەگێک لە نزیک شاری ئەنتۆفاگاستای وڵاتی چیلی تۆمارکراوە و بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی شارەکە، بەچکە سەگەکە کە تەمەن ٧ مانگ دەبێت، لەلایەن کرێکارێکەوە لەناو شوێنێکی فڕێدانی خۆڵەوە دۆزراوەتەوە، سەگەکەش سەری لەناو ویلکەپی تایەی ئۆتۆمبێلێکدا گیریخواردبوو.

2019-11-09
زیاتر...