راپۆرت

ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی یان سوتاندنی کارتێک بۆ سەربەخۆیی؟

ئاژانسی نها...

دووساڵ بەسەر ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕی، ریفراندۆمێك نەك تەنیا هیچ سودێكی بۆ كوردستان نەبوو بەڵكو چەندین دەرەنجامی خراپی بۆ كوردستان لێكەوتەوە.

رۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ ئەو رۆژەی كە كورد هەرگیز لەبیری ناكات، بەڵام نەك لەبەر ئەوەی وەك پارتی دەیڵێت مایەی شانازی بێت، بەڵكو بەپێچەوانەوە رێك لەبەر ئەوەی پارتی  لەو رۆژەدا كارتی ریفراندۆم و سەربەخۆیی نیشتمانی سوتاند.

مێژوو لە بیری ناكات، چونکە پارتی خەونی سەدان ساڵەی نەتەوەیەكی كردە قوربانی بەرژەوەندیی حزبی و كەسیی خۆی، لەبەر ئەوەی ریفراندۆمێكی ناشەرعی ئەنجامدا كە دەرەنجامەكانی وەك رۆژ روون بوون و بەرگریشی لە دەرنجامەكانی نەكرد، لەبەر ئەوەی زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە كورد لە خەونی سەربەخۆیی نیشتمانی دوورخرایەوە.

دەرەنجامێكی دیكەی ریفراندۆم، داخستنی سنورەكان و راگرتنی گەشتی ئاسمانی و خراپتربوونی دۆخی بازاڕەكانی هەرێم بوو.

لاوازبوونی پێگەی كوردستان بەرامبەر بە بەغدا دەرەنجامێكی دیكەی ریفراندۆم بوو بەر لە ریفراندۆم بەغدا بۆ زۆر پرس ناچاربوو حیساب بۆ كوردستان بكات، كوردستان كارتی فشاری بەرامبەر بە بەغدا زۆر بوو، كەچی دوای ریفراندۆم و شكستەكەی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە ئەوەی لە بەغدا حیسابی بۆ نەكرێت پێگەی هەرێمی كوردستانە.

2019-09-25
زیاتر...
123