هەواڵ

پارتی خاڵی ناکۆکی لەگەڵ یەکێتی ئاشکرا دەکات

ئاژانسی نھا: ژووری ھەواڵ

وتەبیژی پارتی دیموکراتی کوردوستان ئاشکرای دەکات، لەگەڵ یەکێتی  لەھەموو خاڵەکاندا کۆکن تەنھا پرسی کەرکوک نەبێت.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی بۆ میدیای حزبکەی باس لەوە دەکات "لەکۆبوونەوەکانماندا لەگەڵ یەکێتی جەختمان لەحوکمڕانی سەرتاسەری و سەقامگیری و گۆڕینی شەرعیەتی شۆڕشگێڕی کردووە بۆ شەرعیەتی یاسایی، چونکە لەھەندێک شوێن ھێشتا کار بە شەرعیەتی شۆڕشگێڕی دەکرێت".

وتەبێژەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشد داوە، "لەھەموو خاڵەکانی رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی کۆک بوون تەنیا لە پرسی کەرکوکدا نەبێت و وتویانە دەبێت دۆخی کەرکوک و ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ ئاسایی بکرێنەوەو رێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی عێراق بکرێت و دواتر پارێزگار ھەڵبژێردرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەڵام یەکێتی زیاتر ئەولەویەتی ئیشەکانیان ئەوەبوو کەپارێزگارێک دابنرێت بۆ کەرکوک و دواتر ئاسایی کردنەوەو کارەکانی دیکە بخرێنەوەقۆناغێکی دیکەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە بەپرسانی یەکێتی نیشتیمانی دەڵێن، پێکھێنانی حکومەتی ھەرێم چەند گرنگە دانانی پارێزگارێکی کوردیش ھێندە گرنگە بۆ یەکێتی، ھەربۆیە تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێکەوتن لەگەڵ پارتی

2019-02-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.