هەواڵ

نها دواین هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی دۆخی كەركوك ئاشكرادەكات


ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

دوای ئەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بڕیاری دا هەرسێ پرسی كەركوك و حكومەتی هەرێم  و بەغداد بە یەك پاكێج چارەسەر بكرێت و گفتوگی لە بارەوە بكرێت، پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەڵێت" " دەبوایە لایەنەكان هەستیان بە بەرپرسیارێتی بكەن و یەك هەڵوێست بونایە و هەموو لایەنە سیاسیەكانی كەركوك و عێراق دەڵێن پارێزگای كەركوك مافی كوردە و لە نێوانیاندا مافی  یەكێتییە".

جەمال شكور پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی نها-ی راگەیاند" نزیكەی ساڵ و نیوێكە دۆخی كەركوك لەوبارودۆخەدایە سەرەتا داوانكردووە ئەنجومەنی پارێزگا بگەڕایەتەوە چونكە كەركوك تەنها خەمی یەكێتی نییە ، خەمی هەموو كوردە".

وتیشی" دەبوایە لایەنەكان هەستیان بە بەرپرسیارێتی بكەن و یەك هەڵوێست بونایە و هەموو لایەنە سیاسیەكانی كەركوك و عێراق دەڵێن پارێزگای كەركوك مافی كوردە و لە نێوانیاندا مافی  یەكێتییە".

روونییكردەوە" لە سەرجەم هەڵبژاردنەكاندا یەكێتی لە كەركوك زۆرینە بووە و لە كۆتا هەڵبژاردندا شەش كورسی لە كۆی 12 كورسی بەدەستهێناوە و پێگەیەكی بەهۆێزی هەیە و هەر یەكێتی بووە لە خۆشی و ناخۆشیدا لە گەڵ كەركوكیەكان بووە ".

باسی لەوەكرد" ئەو پاشەكشەیی كورد لە كەركوك كردویەتی ئەو لایەنانە لێی بەرپرسن كە ناگەڕێنەوە كەركوك , لە بەغدادیش بەهان شێوە كورد یەك دەنگ نییە ، ئەوەی گرنگە كەركوك لەوە زیاتر تەعریب نەكرێت و ئەو پارێزگارەی ئێستا سیمای كوردایەتی لە شارەكەدا نەهێشتووە".

2019-02-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.