هەواڵ

رۆژئاوای كوردستان.. هەزار سڤیل لە دەست داعش رزگاردەكرێن


ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردەوە، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده‌) له‌ گوندی باغۆز هه‌زار سیڤیلی دیكه‌  ڕزگار ده‌كه‌ن.

ئاژانسەكە ئاماژەبەوە دەكات، یه‌كینه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌سه‌ده‌ له‌ ناوچه‌ی باغۆز-ی دێره‌زۆر هه‌زار سیڤیلی دیكه‌یان له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ڕزگار كردووه‌ و له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كان جێگیریان كردوون.

‌ هه‌سه‌ده‌ راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاشكرایكرد، سێ شه‌ڕڤان كه‌ كۆتایی ساڵی 2018  له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ به‌ دیل گیرابوون، ڕزگار كراون و ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌  لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه‌ پێشوازییان لێ كرا
2019-02-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.