هەواڵ

عەمید سەرحەد: هیچ هەنگاوێكی كرداری بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك نەندراوە



ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزاو ناحییەکانی کەرکوک ڕایگەیاند، تا ئێستا سەدان لێدوانی جیاجیا دراوە سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شاری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، بەڵام لەو بارەیەوە هیچ هەنگاوێکی کرداری نەنراوە.

عەمید سەرحد قادر بە ئێن ئارتی راگەیاند" لە کەرکوک ئێستا هێزەکانی پۆلیسی ئیتحادی و لیوایەکی حەشدی شەعبی و لیوای تایبەتی ٦١ی لێیە و دەسەڵاتی ئەمنی لای ئەوانە، لە هەموو پارێزگاکانی تردا لە ژوری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکاندا هێزەکانی پۆلیس شوێنی دیار بووە و یەکێک بووە لە هێزە کاراکانی ئەو ژورە، بەڵام بە داخەوە لە کەرکوک هێزەکانی پۆلیس لەناو ئەو ژورری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەدا جێگەی نەکراوەتەوە.

وتیشی" لێپراسراوە ئەمنییەکانی کەرکوک لێدوانیان بۆ راگەیاندننەکاندا داوە سەبارەت بە ژوری هەماهەنگی هاوبەش، بەڵام باسی هێزەکانی پێشمەرگە و شوێن و پێگەی ئەو هێزە باس نەکراوە.

ڕوونیشیکردەوە لە کەرکوک زۆربەی دەسەڵاتەکان لای هێزەکانی دژە تیرۆر و حەشدی شەعبی بووە و کەسی تر دەسەڵاتی نەبووە.
2019-02-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.