مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە
ئاژانسی نها: ژووری هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ كەمتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی كۆبونەوەیەكی گرنگ ئەنجامبدات.
بڕیارە كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسلێمانی بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بەڕێوەبچێت.
میدیای فەرمی یەكێی بڵاوی كردۆتەوە كە تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و دەرهاویشتەكانی چەند رۆژی رابردو دەبێت.
|