هەواڵ

ڤیدیۆ.. کتێبێک لەسەر زیندانی پارتی و کۆچ لەناو ئیجەدا بڵاوکرایەوە

ئاژانسی نها..

کتێبێک لەبارەی رێگا قاچاغەکانی ھەندەران و یەکێک لە کارەساتە پڕ لە تراژیدیاکانی دەریای ئیجە و زیندانە سامناکەکەی ئاکرێ لەلایەن نووسەر (چیا ھاوار) بڵاودەکرێتەوە.

نووسەر لە کتێبێکی ٢١٦ لاپەڕەییدا تیشک دەخاتە سەر کۆچی بە کۆمەڵی کوردان لە کوردستانەوە بۆ ئەوروپا و بەوردی باس لە سەختیەکانی ئەو رێگا نایاساییانە دەکات، ھەروا باس لە رووداوێکی تراژیدی دەریای ئیجە دەکات کە نووسەر خۆی لەو کارەساتە رزگاری دەبێت و بەوردی رووداوەکە دەگێڕێتەوە.

لە دوا وێستگەی کتێبەکەشیدا نووسەر باس لەوە دەکات کە دووای رزگاربوونی لە دەریای ئیجە لە لایەن پارتیەوە دەستگیر دەکرێت و ١٤ مانگ لە زیندانەکانی خۆیان لەژێر ئەشکەنجەیەکی زۆر دەیھێڵنەوە.

وا بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو ئەو کتێبە بکەوێتە بەر دیدەی خوێنەرانی


2020-11-01
زیاتر...