هەواڵ

نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زی


ئاژانسی نها..

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وام گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا دێت و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ خوار 38 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ی تشرینی‌ یه‌كه‌می 2020 نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت، له‌ بازاڕه‌‌‌كانی جیهاندا به‌ 37 دۆلار و 12 سه‌نت فرۆشرا له‌ كاتێكدا رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 39 دۆلار و 67 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 35 دۆلار و 72 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا له‌ كاتێكدا رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به‌ 39 دۆلار و 67 سه‌نت فرۆشرا.
2020-10-31
زیاتر...