تەندروستی

ئایا دووجار تووشی كۆرۆنا ده‌بی؟


د. سەروەر عارف ماستەر لە سیستمی تەندروستی ده‌ڵێت، توشبوونەوەی دووەمجار بە كۆرۆنا ئەگەرێكی زۆر كەمەو ژمارەكەی لە جیهاندا لە پەنجەكانی دەست زیاتر نیە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هەرچەندە باس لە تووشبوونی دووەم جار ئەكرێت، بەڵام راستیەكان كە تائێستا بڵاوكراوەتەوە بەم شێوەیەیە:

- ژمارەی تووشبوونی دووەمجار لە جیهاندا تائێستا تەنها پێنج كەس تووشبوون بۆ دووەمجار (كە ئەم ژمارەیە كوردستان ناگرێتەوە)..

- پێشبینی دەكرێت كە بەرگری لەش بۆ نەخۆشی كۆرۆنا بەلایەنی كەم حەوت مانگ بێت وە ئەگەر هاوشێوەی جۆرەكانی تری ڤایرۆسی سارس بێت ئەوە دوو بۆ سێ ساڵ بخایەنێت.

- ئەوەی لە كوردستان باس ئەكرێت زیاتر حاڵەتێكە كە تەنانەت تا دوای دە هەفتە ئەگەری گەڕانەوەی هەندێ نیشانەكان هەیە بەهۆكاری نادیار كە لەوانەیە هیلاكی زۆر، تێكەڵبوونی زیاتر یان كەمی بەرگری كە لەڕاستیدا ئەم حاڵەتە هۆكارەكەی روون نیە وە پێی ئەوترێ تووشبوونی درەنگ كە هەر تووشبوونی یەكەمە post acute infection .

-دوای چاكبوونەوەش لەوانەیە ڤایرۆسەكە لە پێكهاتەكانی لەش لەوانە خانەی دەمارەكان بۆ ماوەیەكی زۆر بمێنێتەوە (تا شەش مانگیش) كە بەرگری لەش ناتوانێ لەناویان ببات چونكە ئەو خانە دەمارانە زۆر ئەمێننەوە.
2020-10-25
زیاتر...