هەواڵ

پارتی ره‌شبگیریی بۆ ده‌ستگیركردنی چالاكوانان ده‌ستپێكردووه‌

ئاژانسی نها...

ماوه‌یه‌كه‌ هێزه‌ تایه‌به‌ته‌كانی پارتی چالاكوان و رۆژنامه‌نوسان له‌ سنوری پاریزگای هه‌ولێر و دهۆك ده‌ستگیرده‌كه‌ن و هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ش ناخه‌نه‌ڕوو.

هێشتا شێروان شێروانیی چالاکوان له‌ هه‌ولێر ئازادنەکراوە، کەچی چەند چەکدارێکی نه‌ناسرا و چوونەتە سەر ماڵی مامۆستا شڤان سەعید بەروشکی له‌ دهۆك و لەناو ماڵەکەی خۆی و بە بەرچاوی ژن و منداڵەکانی ده‌ستگیریان كردووه‌.

ئه‌و ره‌شبگیریه‌یه‌ی پارتی بۆ ده‌ستگیركردنی چالاكوانان و رۆژنامه‌نووسان كاردانه‌وه‌ی چالاكوانان و هاوڵاتییانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌ كارێكی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئازادی راده‌روبڕین و رۆژنامه‌نووسان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.

په‌رله‌مانتارێكی عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌و ره‌شبگیرییه‌ی پارتی ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگی پارتییه‌، ده‌نگی ئازادیش هه‌رگیز كپ ناكرێت.

سه‌ركه‌وت شه‌مس په‌رله‌مانتاری عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، پارتی به‌م هه‌ڵوێستانه‌ ده‌یه‌وێت ده‌نگی ئازادی خه‌ڵكه‌ ئازاكه‌ی هه‌ولێر و دهۆك كپ بكات، به‌ڵام من پێیان ده‌ڵێم ئه‌وه‌ په‌له‌قاژه‌ی مه‌رگتانه‌ و ئه‌و ده‌نگه‌ ئازایانه‌ به‌ ئێوه‌ كپ ناكرێت.

هاوكات غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری عێراق رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر بیت و پارتی ئه‌و كه‌سانه‌ ئازاد نه‌كات كه‌ ده‌ستگیریكردوون ئه‌وا له‌ میدیا عێراقییه‌كان و په‌رله‌مان په‌ڕوباڵیان لێده‌كه‌ینه‌وه‌. 
2020-10-23
زیاتر...