هەواڵ

له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێم بێ موچه‌ ده‌بن

ئاژانسی نها...

له‌ مانگی ته‌مموزى ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەرانی وەزارەته‌ جیاوازەكان بەهۆی تێپەڕبوونی تەمەنی یاساییان خانەنشینكران، له‌مانگی داهاتووه‌ بێ موچه‌ ده‌بن.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ لە بانكەكانی هەرێم مووچەی خانەنشینی شارستانی بۆ مانگی ئه‌یلول دابەشكرا، بەڵام بەشێكی زۆری خانەنشینان بەبێ‌ وەرگرتنی مووچە گەڕانەوە ماڵەوە ئەوەش بەهۆی ئەوەی ناویان لە لیستی مووچەی خانەنشیندا نەبوو .

هۆی ئەو بڕیارەى حكومەت دەریكردون بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول لەبری مووچەی مانگی نیسان، ژمارەیەكی زۆر لەو فەرمانبەرانه‌ی كە مانگی تەمموز خانەنشینكراون رووبەڕووی گرفت بوونه‌ته‌وه‌، چونكە بە گوێرەی بڕیارەكە هیچ مووچەیەكی مانگی تەمموز نە بۆ فەرمانبەران نە بۆ خانەنشیان خەرج ناكرێت.


2020-10-22
زیاتر...