هەواڵ

گه‌شتكردن له‌ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌ فراكسیۆنی گۆڕان قه‌ده‌غه‌كرا

ئاژانسی نها...

محەمەد شێح وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی گۆڕان دوای تۆمەتبارکردنی بە ساختەکردنی وەسڵی گومرگی گەرمیان لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە گشتکردنی دەرەوەی لێ قەدەغەکرا.

بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دوای داواکردنی تۆمەتبار محەمەد شێح وەھاب، لەلایەن دادگاوە بۆ ئەوەی بچێتە بەردەم دادوەر و وتەی لێوەربگرێت، بەڵام ناوبراو وەڵامی داواکاریی دادگای نەداوەتەوە و نەچوەتە دادگا، بۆ ئەم مەبەستە پۆلیسی گەرمیان، پارێزگاری سلێمانی و سەرجەم دەروازەکان و فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاگادارکردوەتەوە کە رێگەی چونە دەرەوە بەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نەدەن و لەکاتی ھەوڵدانی بۆ رۆیشتنی دەسگیری بکەن و رادەستی پۆلیسی گەرمیانی بکەن.

لە چەند رۆژی رابردودا، پۆلیسی گەرمیان، لەسەر تۆمەتبارکردنی محەمەد شێح وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان لەلایەن دادگای قۆرەتوی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، داوایکردبوو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رەزامەندی بدات لەسەر رادەستکردنی محەمەد شێخ وەھاب و چوونی بۆ بەردەم دادوەر، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکی ئەنجومەنەکە داواکارییەکەی پەسەندکردبوو.


2020-10-22
زیاتر...