هەواڵ

ئه‌و شۆفێرانه‌ ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌

ئاژانسی نها...

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگادارى سەرجەم شوفێرانی تاکسی و خاوەن تاکسییەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر دەکەنەوە کەوا پرۆژەی رێکخستنەوەی تاکسیەکان و لێدانی باج و لۆگۆ دەستیپێکردووەتەوە. دەشڵێت، "هەر شوفێرێک سەردان نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لەو رێکارانەی لە دژی دەگیرێنەبەر".

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، "ئاگاداری سەرجەم شوفێرانی تاکسی و خاوەن تاکسییەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر دەکەینەوە کەوا پرۆژەی رێکخستنەوەی تاکسییەکان و لێدانی باج و لۆگۆ دەستیپێکردووەتەوە کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کەرەنتینە و وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ ماوەیەک وەستا".



2020-10-21
زیاتر...