هەواڵ

قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی نه‌رویژ باسی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدای كردووه‌

ئاژانسی نها...

قوباد تاڵەبانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و باڵیۆزی نەرویژ لە عێراق كۆبوونەوە و ڕەوشی عێراق و هەرێمی كوردستانیان تاووتوێكرد.

"قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ "تۆنی ئەلێرز" باڵیۆزی نەرویژ، كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی هەردوولا كرا، هاوكات هاوكاریی تەكنیكی نەرویژ بۆ پڕۆژەی خزمەتی حكومەتی هەرێم تاوتوێكرا، كە ئامانج لێی ئاسانكردنی ڕێگەكانی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە حكومییەكانە بە كۆمەڵانی خەڵك.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، دوا پێشهاتی دانوستانەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆتایی گفتوگۆیان لە بارەوە كرا.
2020-10-21
زیاتر...