هەواڵ

هۆكاری زۆربوونی تووشبوونی هاوڵاتییان به‌ كۆرۆنا بۆ نها ئاشكرا ده‌كرێت

ئاژانسی نها..

ماوه‌یه‌كه‌ ئاماره‌كانی تووشبوون به‌ كۆرۆنا روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و رۆژ به‌ رۆژیش رێژه‌كه‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌، به‌رپرسانی ته‌ندروستیش ده‌ڵێن، پابه‌ندنه‌بوونی هاوڵاتییان هۆكاری ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌.

د. دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، پابه‌ندی هاوڵاتییان بۆ خۆپاراستن له‌ كۆرۆنا رووی له‌ كه‌می كردووه‌، هاوڵاتییان وه‌ك سه‌ره‌تا پابه‌ند نین به‌ رێكاره‌كان ئه‌وه‌ش هۆكاره‌ بۆئه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبون به‌ كۆرۆنا به‌رزببێته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ چاره‌سه‌ر نییه‌، له‌ ئێستادا ته‌نها چاره‌سه‌ر تاك پارێزییه‌ و دووركه‌وتنه‌وه‌ی هاوڵاتییانه‌ له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان.

هاوكات ته‌ها محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای وت له‌ سنوری ئیداره‌ی راپه‌رین هاوڵاتییان پابه‌ند نین و رۆژ به‌ رۆژیش ئاماره‌كان له‌ سنوره‌كه‌ روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌كه‌ن و ژماره‌ی مردن روو له‌ هه‌ڵكشان ده‌كه‌ن.

وتیشی، داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ند بن به‌ رێكاره‌كان، چونكه‌ وه‌رزی پایزه‌ و هه‌ر كه‌سێك تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌ بێت، به‌ قورسی ده‌یگرێت.
2020-10-21
زیاتر...