هەواڵ

دابه‌شكردنی موچه‌ كۆتایی هات

ئاژانسی نها...

دابه‌شكردنی موچه‌ی ده‌سته‌ و وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كۆتایی هات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی نۆی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كۆتایی هات و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی داهاتوو په‌یوه‌سته‌ به‌ پاره‌كه‌ی به‌غداوه‌.

ئه‌و سه‌رچاویه‌ تایبه‌ت به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای وت، دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10 په‌یوه‌سته‌ به‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێرێت، كه‌ به‌غدا 320 ملیاره‌كه‌ زوو بنێرێت دابه‌شكردنی موچه‌ش زوو ده‌ستپێده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌بێ پاره‌كه‌ی به‌غدا حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت موچه‌ دابه‌شبكات، بۆیه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ له‌ هه‌رێم په‌یوه‌سته‌ به‌و پاره‌یه‌ی كه‌ به‌غدا ده‌ینێرێت.
2020-10-21
زیاتر...