هەواڵ

به‌ڵگه‌.. پارتی ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ سزای حه‌وت ساڵ زیندانی ئه‌و كه‌سانه‌ بدات

ئاژانسی نها...

پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پڕۆژه‌ یاسای چاكسازیدا پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردووه‌ بۆ دانانی سانسۆر له‌سه‌ر وتار و رای جیاوازی هاوڵاتییان، به‌ سزای حه‌وت ساڵ زیندانی.

به‌پێی پڕۆژه‌كه‌ هەر كەسێك "بێڕێزی" بە هێما نیشتمانییەكان بكات (7 ساڵ) ساڵ زیندانی دەكرێت، هێما نیشتمانییەكان بریتین لە (ئاڵای كوردستان، سرودی نیشتمانی، پێشمەرگە، رابەرە مێژووییەكان)، ئەم پرۆژەیاسایەكە كە فراكسیۆنی پارتی دەیەوێت لە پەرلەمان پەسەند بكرێت.

حەوت ساڵ زیندانی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان پێشنیازی پرۆژەیاسایەكی بەناوی "پێشنیازی یاسای هێما نیشتمانی‌و نەتەوەییەكان لە هەرێمی كوردستان- عێراق" ئاڕاستەی لیژنەی یاسایی پەرلەمان كرد.

واتا ئەگەر پرۆژە یاساكەی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان وەكو خۆی پەسەند بكرێت، سزای ئەو كەسانەی كە "بێڕێزی" بە هێما نیشتمانییەكان دەكەن، (7 ساڵ) زیندانی دەبێت.

2020-10-18
زیاتر...