هەواڵ

كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی: لێپێچینەوە لە قاچاخچێتی دەروازەسنوریەكان بكەن

ئاژانسی نها...

سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، نامەیەكی ئاراستەی هاوسەرۆكانی یەكێتی كرد و داوایان لێدەكات لێپێچینەوە لە قاچاخچێتی دەروازەسنوریەكانی سنوری سلێمانی بكەن.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی له‌ نامه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه‌،  لە كاتێكدا دۆخی ئابوری خەڵكی خراپە و حكومەتی هەرێم ناتوانێت موچە دابەشبكات، لەلایەكی دیكەوە گەندەڵی فراوان بووە، دەشڵێت "بەگوێرەی ئەو دۆكۆمێنت و راپۆرتانەی رۆژانە بە دەستمان دەكات، بە داخەوە لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان و چەند شوێنێ:ی دیكە كاری نایاساییزۆر ئەنجام دەدرێت. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەم كارانە بووەتە هۆی خراپی بۆ ناوبانگی یەكێتی و دواجار لە دژی بەرژەوەندیە باڵاكانی حزبەكەمان و گەلەكەمان دەشكێتەوە. 
2020-10-18
زیاتر...