هەواڵ

دوای هه‌واڵێكی نها تۆمه‌تبارێك له‌ هه‌ولێر ده‌ستگیركرا

ئاژانسی نها...

پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌ 24 كاتژمێردرا یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانى هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌كمان ده‌سگیركرد.

هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ ئاژانسی هه‌واڵی نهای راگه‌یاند، دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆرە کۆمەلایەتیەکان کە دوو کەس ھەلدەکوتنە سەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر توانیمان یه‌كێك له‌ تاوانباره‌كان ده‌ستگیر بكه‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ھێزەکانمان سەرقالی ده‌سگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن دەستبەجێش پەراوی بۆ کراوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی(430) لە یاسای سزادان.

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ئاژانسی نها وه‌ك یه‌كه‌مین ده‌زگای میدیایی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دوو چه‌كدار هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر ده‌رماخانه‌یه‌ك و به‌ شه‌ق له‌ كارمه‌ندێكی ته‌ندروستیی ده‌ده‌ن. دوای باڵاكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیكه‌ ته‌ندروستی هه‌رێم راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌ و وتی، به‌دزاداچوون بۆ كه‌یسه‌كه‌ ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆش پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند.
2020-10-17
زیاتر...